چین.. لەشاری “چونگچینگ” شۆستەی تایبەت بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل جیادەکرێتەوە
لەشارێکی چین شۆستەی تایبەت بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل جیادەکرێتەوە ، لەوبارەیەوە سەرچاوەکانی ھەواڵی ئەو ووڵاـە رایانگەیاندووە ، بەرپرسانی شاری “چونگچینگ” کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی چین ، بڕیاریانداوە کە بەشێک لە شۆستەکانی شارەکە بۆ ئەو کەسانە جیابکەنەوە کە لەکاتی رۆشتندا مۆبایەکانیان بەکاردێنن .
لەئێستاشدا شۆستەکانی شەقامی “فۆرینەر ستری” کراوە بە دوو بەشەوە کە بەشێکیان تایبەتکراوە بە ھاتوچوۆکردنی ئەو کەسانەی لەکاتی رۆشتنیاندا پەیوەندیی تەلەفۆنی دەکەن ، بەڵام لە بەشەکەی دیکەی شۆستەکەدا بەکارھێنانی مۆبایل قەدەغەکراوە .
بەرپرسانیش ھیواخوازن ئەو بڕیارە ھەنگاوێک بێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو رووداوانەی کە لەکاتی رۆشتن بە شەقامەکاندا بەھۆی سەرقاڵبوونی ھەندێک کەس بەتەلەفۆنەکانیانەوە روودەدەن .
جێی ئاماژەیە ئەمە بۆ یەکەم جار نییە کارێکی لەوجۆرە ئەنجامدام بدرێت .بەڵکو لە رابردووشدا لە یەکێک لە شەقامەکانی واشنتۆنی پایتەخی ئەمریکا شۆستەیەک بۆ ئەو کەسانە جیاکرایەوە کە لە کاتی رۆشتن بەشەقامەکاندا مۆبایل بەکاردێنن .