ژمارە مۆبایلێک به ٢ ملیۆن دۆلار فرۆشرا
لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، ژمارە مۆبایلێک بە ٧.٨٢ ملیۆن درھەم، کە دەکاتە ٢.١ ملیۆن دۆلار فرۆشرا، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە نرخی ژمارە مۆبایلەکان لە جیھان دا.
دەزگای ئیمارات بۆ پەیوەندییەکان، بەئامادەبوونی زیاتر لە ٧٠٠ کەس، زیادکردنێکی ئاشکرای بۆ ژمارە جوانەکانی مۆبایل ئەنجامدا، کە تێیدا بەملیۆنان دۆلار لە فرۆشتنی ئەو ژمارانەدا کۆکرایەوە.
ژمارەیە مۆبایلی (٠٥٠٧٧٧٧٧٧٧)، لەلایەن ھاووڵاتییەکەوە بە ٢.١ ملیۆن دۆلار کڕدرا، ھەروەھا ژمارە مۆبایلی (٠٥٠٧٧٧٧٧٧٠)، بە (١.٢٥) ملیۆن درھەم فرۆشرا.
لەو زیادکردنە ئاشکرایەدا (٤٧) ژمارە مۆبایلی نایاب فرۆشرا، کە (٢٣) ژمارەیان لەلایەن ھاووڵاتیانی ئیماراتەوە کڕدرا.