كۆمپانياى ئەپڵ خزمەتگوزارى ئەپڵ پەى بڵاوتر دەكات
ئەپڵ ئامادەكارى دەكات بۆ وەشاندنى ئەپڵ پەى(Apple Pay)لە وڵاتى بەريتانيا،تاوەكو بەكارهێنەران سوود لەو خزمەت گوزاريە وەربگرن كە لە ئايفۆنەكانياندا هەيە و بتوانن پارە بدەن لەڕێگەى ئايفۆنەكانيانەوە.
بەپێى هەواڵێكى پێگەى (9to5mac) لەوانەيە لە بەروارى 17/7 ئەم خزمەت گوزاريە بەردەست بێت، واش چاوەڕوان دەكرێت لەسەرەتادا بەكار هێنەران توشى كێشەى بڕى ديارى كراو ببن كە بە نزيكەى €20 يۆرۆيە بەڵام لەكۆتاى هەمان ساڵدا بە هەمان شێوەى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا دەبێت.