
كۆمپانیای “Dell” به‌رهه‌مهێنانی لابتۆپی نوێی “Precision M2800″ی راگه‌یاند كه‌لابتۆپێكی ئاست به‌رزه و به‌سووده بۆ كاری مۆنتاژ.
له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیاكه رایگه‌یاندوه كۆمپیوته‌ره نوێیه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی مۆنتاژه و باشترینه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری دیزاین و مۆنتاژی ڤیدیۆ ده‌كه‌ن.
لابتۆپه نوێیه‌كه شاشه‌یه‌كی 15 ئینجی هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی نه‌وه‌ی چواره‌می هازۆیل (Core i5) و (i7)ی ئنتڵ و گرافیك كاردی (FirePro W4170M) كه‌قه‌باره‌كه‌ی 2 گێگابته له‌گه‌ڵ ڕامێكی 16 گێگابت و میمۆرییه‌كی 1 تێرابت.
لابتۆپه‌كه شاشه‌یه‌كی (Full HD) هه‌یه و ده‌كرێ به‌شاشه‌ی تره‌وه ببه‌سترێت، بڕیاره ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی (Dell) له‌به‌هاری داهاتوودا بكه‌وێته بازاڕه‌وه، نرخه‌كه‌شی (1199) دۆلار ده‌بێت.
