تەكنەلۆجیا بۆ كورد

ئەپڵیکەیشنی فەرمی کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاری بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

amozhgaryappدیارە ماوەیەکی دوور و درێژە ئەپی فەرمی ئەو کەناڵە بۆ ئای ئۆ ئێس واتە ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد بەردەستە بەڵام دواجار شەوی ڕابردوو ئەپی فەرمی کەناڵی ئامۆژگاری بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش وەشێندراو و ئێستا لە گووگڵ پلەی دەست دەکەوێت و دەتوانن دایبگرن. شایەنی باسە کەناڵی ئامۆژگاری ، کەناڵێکی سەربەخۆیە ، هەستاوە بەخزمەتکردنی موسلمانان و تێگەیشتنیان لە شەرعی خوای پەروەردگار بەو شێوەیەی کەلە قورئان و سوننەتدا هاتووە، لەسەر ئەرکی خێرخوازان بەڕێوەدەچێت دوای فەزلی خوای پەروەردگار. ئەم ئەپڵیکەیشنە کارئاسانی بۆ بینەرانی کەناڵی ئامۆژگاری دەکات بەوەی ڕۆژانە ئاگاداری دوایین بابەتەکان بن و ئەمە جگە لەوەی خشتەی بەرنامەکانی ڕۆژانەی کەناڵ و کاتەکانی بانگ و پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵ و بەرنامە تۆمارکراوەکان و بەستەرە سەرەکییەکانی کەناڵی ئامۆژگاری لە فەیسبووک و یوتیوب تێدایە.
بە کرتە کردن لەم وێنەیە دەتوانیت ئەپەکە لە گووگڵ پلەی دابگریت:
Googleplayهەندێک وێنە لە ڕووکاری ئەپی فەرمی کەناڵی ئامۆژگاری:

دەربارەی نوسەر

دەربارەی نوسەری بابەتەکە شتێک بنوسە..

دەرباری بابەت new_kurd :نوسەر لە بەرواری : الخميس، 9 يوليو 2015
: ژمارەی سەردانیەکان
ژمارەی لێدوانەکان: 0، پێش بەکارهێنان بیخوێنەوە بابەتەکە